پشتیان به داهاتى خۆیان به‌ستووه
هێرۆ ده‌بێته خاوه‌ن دوو باخچه‌ى گشتى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى ناحیه‌ى هێرۆ چه‌ند قۆناغێكی دروستكردنى دووه‌مین باخچه‌ى ده‌ستپێكردووه و ده‌ڵێت هیچ بودجه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه و پشتیان به داهاتى خۆیان به‌ستووه.
ھێرۆ، گوندێكی سنوورى پشده‌ر بووه، لە ساڵى 1972 كراوه‌ته ناحیه 19 گونده له سنووره‌كه‌یه‌تى.
یه‌كه‌مین باخچه‌ى گشتى له ناوه‌ندى ناحیه له دواى راپه‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر رووبه‌رى هه‌زار مه‌تر دروستكراوه.
عه‌لى ساڵح خدر، سه‌رۆكى شاره‌وانیى ناحیه‌ى هێرۆ به 964ـى وت، له‌سه‌ر رووبه‌رى هه‌زار مه‌تر، قۆناغى دروستكردنى راگر و پڕكردنه‌وه‌یان بۆ دروستكردنى ئه‌و باخچه‌یه ته‌واو كردووه.
وتیشی “له داهاتوویەکی نزیكدا ده‌ست به چاندنى دار و سه‌وزاییه‌كان ده‌كه‌ین، كه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى سنووره‌كه‌ماندا گونجاو بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، داهاتى شاره‌وانییان كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌و باخچه‌یه‌ی پێ دروست ده‌كه‌ن و دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ بودجه‌یه‌كی له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌وانییه‌كه‌یانه‌وه بۆ دابین نه‌كراوه.