هۆکار چییە؟

ئەمساڵ بەرهەمی چەوەندەری بەرگارەی کەمیکردووە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

ئەمساڵ بەرهەمی چەوەندەر لە ناوچەی بەرگارەی، دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەمەش بەهۆی ئەو نەخۆشییەی کە زۆربەی بەروبوومەکانی لەناوبرد.

ناوچەی بەرگارەی سەر بە قەزای ئامێدی، بەناوبانگە بە چەوەندەرەکەی، بە شێوەی گەورە و بە رەنگی سوورە، ساڵانە نزیکەی 200 تۆنی لێی بەرهەم دێت.

چەوەندەر لە ناوچەی بەرگارەی هەناردەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

جەماڵ دێرەشی، جوتیارێکی ناوچەی بەرگارەی بە 964ـى وت، بەهۆی نەخۆشی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا ئەمساڵ بەرهەمی چەوەندەر کەم دەبێت.

وتیشی، ساڵانە زیاتر لە 10 تۆن چەوەندەرم لەسەر زەوییەکەم بەرهەم دەهێنا، بەڵام ئەمساڵ پێشبینیی دەکەم حەوت تۆن بێت.

ئاماژە بەوەش کرد، کیلۆیەک چەوەندەر بە 750 دینار دەفرۆشرێت، لە بازاڕەکاندا بە هەزار دینار دەفرۆشرێت.

حاجی دۆسکی، خاوەنی دوکانێکی میوەیە لە بازاڕی دهۆک، بە 964ـى وت، ماوەی چەند رۆژێکە لە بازاڕەکاندا خواستێکی زۆر لەسەر چەوەندەری بەرگارەی هەیە و نرخی کیلۆیەک لە نێوان 1500 بۆ 2000 دیناردایە.

دەڤەری بەرگارەی لە سنووری قەزای ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

11 کیلۆ هەنگی سروشتی لە ناو داردا دۆزییەوە

11 کیلۆ هەنگی سروشتی لە ناو داردا دۆزییەوە