نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە

کۆڵانەکانی سەیدسادق کۆنکرێت دەکرێن

964+
ژووری هەواڵ

چەند کۆڵانێک لە سەیدسادق لەلایەن شارەوانییەوە کۆنکرێت کران، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادقیش دەڵێت، بەردەوام دەبین لە کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی دیکە.

پڕۆژە کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی سەیدسادق نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، شارەوانی قەزاکە پلانی وایە، هەر کۆڵانێکی شارەکە پێویست بکات کۆنکرێتی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.11.2023 حەمزە محەمەد سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ هەستاین بە کۆنکریت کردنی هەریەک لە کۆڵانەکانی “هێمن و کەنی زەرد و بەرزایی بەرکێو” کە چەند کۆڵانێکی زۆر قەرەباڵغ و گرنگن و هەردوو بەشی شارەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

وتیشی، دوای ئەوەی هاوڵاتییان سکاڵایان لە خراپی و نالەباری ناو ئەو کۆڵانانە کرد، بەزووترین کات بۆمان کۆنکرێت کردن، وە چەند کۆڵانێکی دیکە هەن کە زۆر گرنگ و پێویستن و پێش وەرزی سەرما و باران بارین کۆنکرێتیان دەکەین.

کەسێک لە قەزای سەیدسادق خنکا

کەسێک لە قەزای سەیدسادق خنکا