چەند ساڵێکە لەم کاتە دووبارە دەبێتەوە

هۆکاری بۆنە ناخۆشەکەی بەحرکە ئاشکرا بوو

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

چەند رۆژێکە بۆنێکی ناخۆش لە ناحیەی بەحرکە و گوندەکانی دەوروبەری بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری ناحیە دەڵێت، “سەرچاوەکەیمان دۆزیەوە”.

خەسرۆ گەردی دانیشتووی گوندی تەلمۆسەک بۆ 964 دەڵێت، “چەند شەوێکە ئەم بۆنە ناخۆشە، هیچ ئیسراحەتی بۆ نەهێشتووین، هەمووساڵێک ئەمە دووبارە دەبێتەوە، بەڵام هیچ ساڵێک بۆنی هێندە زۆر نەبووە”.

تۆڵە مەهدی خۆشناو بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 964ی وت، “گلەیی هاوڵاتیانمان پێگەیشتووە، هۆکاری بۆنەکەمان زانیوە، دەرکەوتووە سەرچاوەی بۆنەکە بەکارهێنانی جیقنەی مریشکە وەک پەین و بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکان، ئیجرائاتمان دەستپێکردووە و بەردەوام دەبین”.

بە سۆراغی 964 هەفتەیەک دەبێت ئەو بۆنە بڵاوبووەتەوە و کاتێک سەردانی ئەو زەویانەمان کرد، چەند تراکتۆرێک خەریکی زەوی کێڵان بوون، لە دوورەوە بۆنێکی ناخۆش ئەو ناوەی تەنی بوو، ئەو زەویانە پێنج کیلۆمەتر لە ناحیەی بەحرکەوە دوورن، بەڵام ئەو بۆنە ناخۆشە خەڵکی ناوچەکەی هەراسانکردووە.

ناحیەی بەحرکە لە رووی کارگێڕییەوە سەربە قەزای ناوەندی هەولێرە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 150 هەزار کەس دەبێت، تەنیا 10 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.

سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی سنووری قەزای بازیان چییە؟

سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی سنووری قەزای بازیان چییە؟