لەناو بیرێکدا
کەسێک لە قەزای سەیدسادق خنکا
+964
ژووری هەواڵ
لە گەڕەکی بەرکێوی قەزای سەیدسادق، کەسێک لەناو بیرێکدا خنکا و ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ توێکاری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.11.2023 ئەیوب جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بە 964ی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک، کە تەمەنی 24 ساڵە لەناو بیری ماڵێکدا لە سەیدسادق خنکا و دەستبەجێ تەرمەکەی گەیەنرایە نەخۆشخانەکەیان.
زیاتر وتی، ئەو هاوڵاتییە پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دابوو، بۆیە نەمانتوانی هیچ چارەسەرییەکی بۆ بکەین و راستەوخۆ تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بۆ توێکاری.