حاسڵاتی رووداوە گەرمەکانی غەزە

روسیا دەڵێت ئیسرائیل داگیرکەرە و چینیش هەوڵی راگرتنی شەڕەکە دەدات

+964

ژووری هەواڵ

نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ئیسرائیل داگیرکەرە و مافی بەرگری لەخۆکردنی نییە.

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند مۆلیدەی نەخۆشخانەی ئەندۆنیسی لەکارکەوت و بەشی زۆری نەخۆشخانەکە کارەبای نەما.

پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند هێشتا 20 هەزار بریندار لە غەزەدا ماون، بەشێک لەوانە پێیویستیان بەوەیە زوو رەوانەی دەرەوە بکرێن.

میسر خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی پێشوازی لە 7000 کەس بکات کە لە غەزەوە دەچنە ئەو وڵاتە، هەموویان ئەو کەسانەن کە هەڵگری پاسپۆرتی بیانین.

رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی دەڵێت: بایدین لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیدارەکەیدا گفتوگۆی کردووەو پێی وتوون ناتانیاهۆ زۆری نەماوە و لە پۆستەکەی لادەبرێت.

چین بۆ ئەم مانگە بە فەرمی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەرگرت، دەشڵێت یەکەم کاریان راگرتنی شەڕ دەبێت لە غەزە.