لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - 964
موچه دێت
بەشێکی پاره‌كه خرایه سه‌ر حیسابی هه‌رێم
964+
ژووری هه‌واڵ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق به 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕی 450 ملیار دینار خرایه‌سه‌ر هه‌ژماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی، بڕیاره تا یه‌كشه‌ممه بڕه‌كه‌ی دیكه‌ش بخرێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه، كه 250 ملیار دیناره.
هاوكات دوێنێ ئێواره ئومید سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆراندا رایگه‌یاند، بڕیاره به‌شێك له 700 ملیار دیناره‌كه، كه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تی عێراق به قه‌رز ده‌یداته كوردستان، بخرێته سه‌ر هه‌ژماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یان شه‌ممه، لیستی دابه‌شكردنی موچه رابگه‌یه‌ندرێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی رابردوو، دوای سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ موچه‌ی سێ مانگی 7 و 8 و 9ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.