لە قەزای سۆران

تەرمی گەنجێک لە بەردەم ماڵەكەی دۆزرایەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی گەنجێک لە قەزای سۆران لەژێر دیواری ماڵەکەی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سۆران دەڵێت “هێشتا نازانرێت هۆکاری رووداوەکە چییە، ئەوەی دەوترێت لەبارەی بەربونەوەی لەسەر دیوار هێشتا روون نیە کە وابێت”

964 پەیوەندی کرد بە عەقید شەمال دێوالی وتەبێژی پۆلیسی سۆران دەڵێت، “بەیانی ئەمڕۆ لەیەکێک لە گەڕەکانی سۆران لەبوونی تەرمێک ئاگادارکراینەوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە و هێشتا هیچ ئەنجامێک دەرنەکەوتووە”.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاشتی بە 964ی وت، تەرمی ئەو گەنجە 17 ساڵیە لە پزیشکی دادیە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی دەکرێت.

پۆلیسی سۆران لەسەر رووداوی کوشتنەکە زانیاری نوێ بۆ 964 ئ...

پۆلیسی سۆران لەسەر رووداوی کوشتنەکە زانیاری نوێ بۆ 964 ئاشکرا دەکات