هەشت بریندارن و نۆش بێسەروشوێن

31 رۆژنامەنووس لە شەڕی نێوان ئیسڕائیل و غەزە کوژراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی 24 رۆژی بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و غەزەدا 31 رۆژنامەنووس کوژراون و کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان داوای پاراستنی ژیانیان دەکات.

کۆمیتەکە کە بە CPJ ناسراوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەشت رۆژنامەنووس بریندار بوون و نۆشیان بێسەروشوێنن یان راگیراون.

راگەیەندراوی کۆمیتەکە لە زاری شێریف مەنسوڕ، رێکخەری بەرنامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای کۆمیتەکە بڵاوی کردووەتەوە، “رۆژنامەنووسان لە سەرانسەری ناوچەکەدا قوربانییەکی گەورە دەدەن بۆ رووماڵکردنی ئەم ململانێ دڵتەزێنە. بە تایبەتی ئەوانەی لە غەزەن، پارەیەکی بێوێنەیان داوە و بەردەوامیشیان هەیە و رووبەڕووی هەڕەشەی بەرچاو دەبنەوە”.

دەشڵێت، رۆژنامەنووسان مەدەنین و لە کاتی قەیرانەکاندا کاری گرنگ دەکەن و نابێت لە لایەن لایەنە شەڕکەرەکانەوە بکرێنە ئامانج.

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ رێکخراوێکی سەربەخۆ و قازانج نەویستە و ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە سەرانسەری جیهاندا بەرەوپێش دەبات. بەرگری لە مافی رۆژنامەنووسان دەکەن، کە بە سەلامەتی و بە بێ ترس هەواڵەکان بڵاوبکەنەوە.

سەروو 8 هەزار کەس لە غەزە کوژراون

سەروو 8 هەزار کەس لە غەزە کوژراون