په‌نیرى گوماناویش له دوو ئۆتۆمبێل گیراوه
له سۆران پێنچ ئه‌ندامى خێزانێك ژەهراوی بوون
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە سۆران پێنج ئەندامی یەک خێزان ژەهراوی بوون، تا ئێستا هۆكارى ژه‌هراویبوونه‌كه‌یان نادیاره، لیژنه‌ى چاودێری پیکابێك په‌نیرى گوماناوىیش نێردراوته پشكنین.
هه‌موو گومانەکان بۆ ژه‌هراویبوونى ئه‌و خێزانه خواردنى ژاژی و پەنیره، كه گومان ده‌كرێت ژه‌هراوی بووبن، دوان له‌و پێنج ئه‌ندامه‌ش حاڵیان خراپە و بێهۆشن، تەنیا منداڵێکی حەوت ساڵانیان سەلامەتە، ئەویش خواردنەکەی نەخواردوە.
رووداوەکە دوێنێ روویداوە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له كاتى بوونى گومانێك كه په‌نیرى ژه‌هراوى له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بووبێت، هه‌واڵى ئه‌م خێزانه‌ش ئاشكرا بووه.
ئێستا سێ له‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌و خێزانه له نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنى رۆژهەڵاتن لە هەولێر و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ملازم ئەرسەلان، سەرپەرشتیاری لیژنەی ئابووری دیانا بە 964ی وت، ئەمڕۆ ئاگادارکراونه‌تەوە خێزانێك ژه‌هراوى بوونه و چوونه‌ته ماڵه‌كه.
وتیشی “کۆتا خواردن کە خواردبوویان ژاژی و پەنیر و بڕێک هەنگوین بووە، بردوومانن بۆ تاقیگە و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینین”.
هه‌رچه‌نده %90ـى گومانى ئه‌م لیژنه‌یه لەو ژاژی و پەنیرەیە، كه خێزانه‌كه خواردوویانه، به‌ڵام جارێ ئه‌نجامى پشكنینه‌كان ده‌رنه‌چووه و نازانن هۆكاره راسته‌قینه‌كه چییه.
سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت، هەر ئەمڕۆ پیکابێک و دوو تەنیەک کە بڕی 150 کیلۆ پەنیریان پێبووە، لە ناو بازاڕی سۆران دەستیان بەسەردا گیراوە، گومانیان هه‌بووه كه پەنیرەکە ژه‌هراوی بێت و ناردوویانه بۆ پشکنین.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن