100 ملیار دینار

لە کەرکوک 36 خێزان چەکی قەرەبووی مادەی 140 وەردەگرن

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی کە چەکی قەرەبووی مادەی 140 بدات بە 36 خێزانی کوردی کەرکوک.

ئەمڕۆ دووشەممە 30.10.2023، کاکەرەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140بە 964ـی راگەیاند، لە کەرکوک 36 خێزان چەکی قەرەبووی مادەی 140 یان پێدەدرێت، کە بڕەکەی 10 ملیۆن دینارە بۆ هەر خێزانێک.

نووسینگەی کەرکوکی ئۆفیسی مادەی 140 داوای قەرەبووکردنەوەی 75 خێزانی کردبوو، بەڵام تەنیا ناوی 36 خێزان بۆ وەرگرتنی چەکی قەرەبووی مادەی 140ـی دەستوور گەڕاوەتەوە و لەلایەن لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140ـەوە چەکەیان پێدەرێت.

نووسینگەکە داواشی لەو خێزانانە کردووە، بۆ وەرگرتنی چەکی قەرەبووەکەیان سەردانی نوسینگەی بەغدای لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بکەن، کە دەکەوێتە شەقامی 62 لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا.

لەم ماوەیەدا 100 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 دابین کراوە.

“ساڵی 2021ـیش 50 ملیار دیناری دیکە تەرخان کرا بۆ مادەی 140، بەڵام هەموو پارەکە درا بە خەڵکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە زەرەرمەندی دەستی رژێمی بەعس بوون”، ئەمە قسەی فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە بە 964.

جوتیارەکانی ناحیەی سەرگەڕان ئازاد کران

جوتیارەکانی ناحیەی سەرگەڕان ئازاد کران