کرێنشینانی دوکان

10 ساڵە چاوەڕێی تەواوبوونی شوقەکانی کرێنشینانن

964+

ژووری هەواڵ

ماوەی 10 ساڵە کرێنشینان و کەمدەرامەتانی قەزای دوکان چاوەڕێی تەواوبوونی ئەو شوقانەن کە بڕیار بوو بۆ کرێنشینان دروست دەکرێت.

دروستکردنی ئەو شوقانە بۆ ساڵی 2013 دەگەڕێتەوە، ئەو کات وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی 48 یەکەی نیشتەجێبوونی دانا، بڕیار بوو لەماوەی ساڵێک تەواو بکرێت، بەڵام لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ تەنیا %50ی کارەکانی تەواو بووە.

سیروان سەرحەد قایمقامی دوکان بە 964-ی راگەیاند، هۆکاری وەستانی بۆ ئەو ماوە دوور و درێژە قەیرانی داراییە، بودجەی پێویست لەبەردەست نەبووە.

قایمقامی دوکان ئەوەش دەڵێت، “چەندینجار نوسراومان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرنەگرتووەتەوە”.

بەگوێرەی داتاکانی هۆبەی ئاماری دوکان، ئێستا 120 کرێنشێن لە قەزای دوکان هەن.

وەبەرهێنان داوای وەبەرهێن دەکات بۆ دروستکردنی یەکەی ک...

وەبەرهێنان داوای وەبەرهێن دەکات بۆ دروستکردنی یەکەی کرێنشینان