راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە

قاسم ئەعرەجی بۆچی هاتووەتە سلێمانی؟

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە سلێمانیە و سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لە سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران.

بەگوێرەی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکانی ئەعرەجی لە سلێمانی، بەجێگەیاندنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و “هەنگاوی باشی بڕیوە”.

لە سەردانەکەیدا، قاسم ئەعرەجی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەتەوە و وتویەتی، “سەرۆکوەزیرانی عێراق پەرۆشی خۆی دوپاتدەکاتەوە بۆ پاراستنی سەرەوەری خاکی عێراق، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ رێگریکردن لە بوونی هەر گروپێکی چەکدار کە لە عێراقەو هیرشدەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ”.

بە وتەی قاسم ئەعرەجی، پێشکەوتنی گەورە لە مەلەفی رێککەوتنی سنووریدا بەدیهاتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هاریکاری لە هەرێمی کوردستانەوە هەیە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی رێککەوتنەکە.

جێگری سەرۆکی حکومەت، باسی لە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردووە و وتویەتی، “بەهۆی بێ بودجەیی و دابەشنەکردنی موچە لە کاتی خۆیدا، ژیان و گوزەرانی موچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە”.

ئێران داوای جێبەجێکردنی تەواوەتی رێککەوتنی ئەمنی دەکا...

ئێران داوای جێبەجێکردنی تەواوەتی رێککەوتنی ئەمنی دەکات