خۆشناو چی دەڵێت؟

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ مه‌رج ركابه‌ری پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خولی عێراق ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌م وه‌رزه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خولی عێراق ده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د محه‌مه‌ده‌مین خۆشناو، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی 1 به‌ 1 له‌ تۆڕی 964، رایگه‌یاند، دوو مانگ زیاتره‌ ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌كه‌ن، تیپێكی به‌هێزیان دروست كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.

خۆشناو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتی، “ركابه‌رییه‌كه‌ به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌ی داراییمان نه‌بێت و یاریزانان موچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانیان دوانه‌كه‌وێت”.

محه‌مه‌د خۆشناو له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، “خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌زمی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌ ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن، بۆیه‌ كه‌سانێك هه‌ن ئاماده‌ن پۆستی گه‌وره‌ له‌ پێناو یانه‌ی هه‌ولێر جێبهێڵن.

ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌ ببینه‌:

سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات: له‌ كوردستان وه‌رزش نییه‌

سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات: له‌ كوردستان وه‌رزش نییه‌