شوێنەکەی کوێیە؟
پارێزگاری هه‌ولێر بۆ 964: نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی دروست ده‌كه‌ین
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە هەولێر و بە گوژمەى زیاتر لە 9 ملیار دینار، نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی تایبه‌ت به سووتان دروست ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاى هەولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به 964ی راگه‌یاند، “لەم نزیکانە لە رێگای پارێزگای هەولێرەوە دەست دەکرێت بە دروستکردنى گەورەترین نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی سووتان لە سەر رووبەری 2.89.000 مه‌تر، بۆ ئەم پڕۆژەیەش گوژمەی (9 ملیار و 200 ملیۆن دینار) تەرخانکراوە”.
وتیشی، ئێستا هەموو ئامادەکارییەکان کۆتای‌یان هاتووه بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و بەم نزیکانە دەخرێتە تەندەر و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، نه‌خۆشخانه‌كه له گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك ده‌بێت و له‌وێ شوێنی بۆ ته‌رخان كراوه.
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لە ماوەی ساڵى رابردوودا بۆ نۆژەنکردنەوە و دابینکردنى پێداویستی و ئامێری پزیشکی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستییەکانى سنوورى پارێزگای هه‌ولێر زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرج کراوه.