سلێمانى و دهۆك و كۆیه‌

نزیکەی 204 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر ماڵان به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ سنوورى هه‌رسێ پارێگاى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى ئه‌و دابه‌شكردنه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29.10.2023 له‌ سنوورى دوکان، بنگرد، خەلەکان، پیرەمەگروون و بازیان، له‌ سنوورى سلێمانى نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆكیش له‌ ناحیەی روڤیاى سه‌ر به‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له‌ هه‌ردوو گەڕەکی قەڵات و رۆژ دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ قه‌زاى کۆیەى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێریش له‌لایه‌ن سێ بریكارى خۆراكه‌وه‌ نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌رده‌م پاركی هاموون، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ سنوورى ناحیه‌كانى دێگه‌ڵه‌ و ته‌قته‌قیش  دابه‌ش ده‌كرێت.

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت خێراتر بووە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، له‌ ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا نەوتیان داوەتە نزیکەی 204 هەزار خێزان و 40 ملیۆن و 787 هه‌زار لیتریان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه‌.

سبه‌ى یه‌ك ملیۆن لیتر نه‌وت له‌ راپه‌ڕین دابه‌شده‌...

سبه‌ى یه‌ك ملیۆن لیتر نه‌وت له‌ راپه‌ڕین دابه‌شده‌كرێت

تەقتەقی خاوەن یەکەم کێڵگە نەوت خەڵکەکەی لە بێ نەوتیدا ...

تەقتەقی خاوەن یەکەم کێڵگە نەوت خەڵکەکەی لە بێ نەوتیدا سواڵ دەکەن