کەسێک لە ماڵەکەی خۆی بە چەقۆ کوژراو کەس پێی نەزانیوە
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا لە قەزای بەردەڕەش تەمی پیاوێک دۆزرایەوە کە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە، بەڵام لە دوێنێ شەوەوە پێی نەزانراوە.
شایەتحاڵێک کە لە نزیکەوە ئاگای لە رووداوەکەیە بە 964ی وت پیاوەکە لە دەزگایەکی ئەمنی کاردەکات و شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆی کە دەکەوێتە کۆتایی بەردەڕەش بە چەقۆ کوژراوەو ماڵەکەشی تاڵانکراوە، بەڵام ئەمڕۆ دەزگا ئەمنییەکان پێیان زانیوە.
عەمید سەعدی ئەحمەد بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە، بەڵام لەوە زیاتری نەدرکاند، وتی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەداین و جارێ هیچ ناڵێین.