دیمەنی ئەو دارانەی لەبەر خاتری تابلۆیەک بڕاونەتەوە کە تابلۆکەش لە پشتیانەوە دیارە. وێنە: 964
ژینگه‌ى گه‌رمیان: بێده‌نگ نابین
له كه‌لار بۆ تابلۆیه‌كی ریكلام چه‌ند دارێك له‌ناوده‌برێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى كه‌لار له‌به‌ر خاترى دانانى تابلۆیه‌كی تایبه‌ت به ریكلام له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتى، چه‌ند دارێك ده‌بڕدرێنه‌وه و له‌ناو ده‌برێن، ژینگه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت “بێده‌نگ نابین”.
ئه‌و شوێنەى له قەزای کەلار داره‌كانى لێ بڕدراوه، لە سەر شەقامی گەڕەکی بەردەسوور، كه‌وتووه‌ته دەروازەی کەلار – سلێمانی، وه‌ك رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه‌ش بڵاویكردووته‌وه، بڕیارە تەواوی ئەو دارانەی نزیکی ئەو ریکلامە، لاببرێن و شەقامێکی خەدەمیشی لێ دروست بکرێت.
رێكخراوى ناوبراو هاناى بردووته‌وه به‌ر هه‌ریه‌ك له ژینگەی گەرمیان، پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتی شارەوانیی کەلار و رێکخراوە ژینگەیه‌کانی کەلار و داوایان لێده‌كات بۆ ئه‌م پێشێلکارییەکە بێنە دەنگ.
ئارام نەجمەدین بەرپرسی بەشی باخچەکان لە شارەوانیی کەلار بە 964ى وت “خۆمان ئەو شوێنەمان بۆ کۆمپانیاکە دیاری کردووە، کە تابلۆکەیان لەوێ دابنێن، مۆڵەتمان پێداون ئەو شەش دارە ببڕێتەوە”.
باسی لەوەش کرد، دارەکان لە بنەوە نەبڕدراونەتەوە و گرفتێکیان نییە، دواتریش پشتەوەی ئەو تابلۆیە خۆی دەکرێت بە باخچە.
964 ئه‌و پرسه‌ى گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ژینگه‌ى گه‌رمیان ی‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوره‌ید سه‌لیم به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه بێده‌نگ نابن.
وتیشی “ئه‌مڕۆ پشووه، له سبه‌ینێوه چاودێریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به باخچه و سه‌وزاییه‌كانى گه‌رمیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان نه‌كرد، ئێمه ده‌ست به رێكاره یاساییه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین”.
له سنوورى گه‌رمیان، دوو جۆر سه‌وزایی هه‌ن، به‌شێكیان له‌ناو شارن و به‌رپرسێیارێتییه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى باخچه‌كان و دووه‌میشان ئه‌و سه‌وزاییانه‌ى ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ى شار، کە له ئه‌ستۆى شاره‌وانییه.