داقوق

لە یارییەکی تۆپی پێدا شەڕ روویدا و چوار کەس دەستگیر کران

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە یاریی نێوان دوو تیپی میللی لە قەزای داقوق دەبێتە شەڕە بۆکس و پۆلیسی چوار کەس دەستگیر دەکات

شەوی رابردوو لە یاری نێوان هەردوو تیپی زەنگەنە و تەیار، تیپی زەنگەنە پاش بردنەوەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، دەبێتە شەڕ و ئاژاوە و پۆلیسی قەزاکەش چوار یاریزان بۆ کاتژمێرێک دەستبەسەر کرد.

سۆران محەمەد رۆبیتان، ناوبژیوانی یارییەکە بە 964ـی وت، خولەکە لە لایەن کاندیدێک بۆ تیپە میللییەکانی قەزاکە رێکخرا بوو، دوێنێ یاریی کۆتایی بوو لە نێوان ئەو هەروو تیپی تیپی زەنگەنە و تەیار، سێ خولەک بەر لە کۆتایی یارییەکە، کە تیپی زەنگەنە بە سێ گۆڵ لە پێش بوو، گرژی دروست بوو، هاندەرانی تیپی تەیار لە ژێر سیمی یاریگەکە هاتنە ناو یاریگەکەوە و بووە شەڕ، پاشان پۆلیس لە هەر تیپێک دوو یاریزانی دەستبەسەر کرد، بەڵام دوای کاتژمێرێک ئازادیان کردن.

لە بەغداش دوێنێ شەو لە فەزیلییە لە یاریی نێوان دوو تیپی میللی شەڕ چێ بوو، لە ئەنجامدا کەسێک بە چەقۆ کوژرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی گەرماوە پۆلیسێک لە داقوق گیانی لەدەستدا

بەهۆی گەرماوە پۆلیسێک لە داقوق گیانی لەدەستدا