منداڵێکیش بەرکەوتووە

لە هێرشێکی درۆندا فەرماندەیەکی هەسەدە گیانی لەدەستدا

964+

ژووری هەواڵ

فەرماندەیەکی هەسەدە و کەسێکی دیکە لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر دێرک لە رۆژئاوای کوردستان، گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی 27.10.2023، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، سوپای تورکیا بە درۆن هێرشیکردە سەر دێرک لە رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان فەرماندەیەکی هەسەدەیە بەناوی فەرهاد دێرک کە بە شبلی شبلی ناسراوە.

جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو فەرماندەیەی هەسەدە، میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان باس لە گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی ژنێکیش دەکەن.

“فەرهاد دێرک، دوای ئەوەی لە ماڵ چووەتە دەرەوە بۆ سەردانیکردنی خانەوادەکەی، درۆنێکی تورکیا کردوویەتیە ئامانج”، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە وا دەڵێت.

ھەسەدە: ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش لە دێرەزوور کۆتا...

ھەسەدە: ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش لە دێرەزوور کۆتاییهات