لەسەر راگرتنی تانکەر بووە

گەنجێکی قەزای پێنجوێن بە چەقۆ کوژرا

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی قەزای پێنجوێن کە سایەقی تانکەر بووە لە سنووری ئێران لەلایەن سایەق تانکەرێکی دیکە بە چەقۆ کوژرا.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە، تا درەنگانێک بۆ توێکاری تەرمەکەی لەپزیشكی دادی بووە.

بەرپرسێکی بەشی پۆلیسی قەزای پێنجوێن کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابکرێت، بە 964ی راگەیاند، “ئەو گەنجانە هەردووکیان سایەق تەنکەر بوون، شەڕەکەیان لە سەر جێگای وەستانی تەنکەر بووە، یەکێکیان چەقۆیەکی لەسەر دڵی ئەوەی دیکە داوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە”.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەوەشی وت، کوژراوەکە ناوی (ش،ک)ە و تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 27 ساڵە و سەڵتە، بەڵام، ناسنامەی بکوژەکە دیار نیە و لە ئێستاشدا بەهۆی ئەوەی رووداوەکە لە ناوی خاکی هەرێمی کوردستاندا رووینەداوە زانیاری لەوە زیاتر لەبەردەستدا نیە.

پێنجوێن ناوچەیەکی سنوورییە و هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و سەیرانبەن و چەند مەرزێکی لاوەکیشی تێدایە.

لە کەرکوک دوو کەس بە چەقۆ کوژران

لە کەرکوک دوو کەس بە چەقۆ کوژران