بەشداربووان بەهەزارانن
ناونوسین بۆ ماراسۆنی هەولێر کۆتاییهات
964+
هێژا خەسرەو – هەولێر
لە هەولێر و لە پارکی شانەدەر ناو نووسین بۆ ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کۆتاییهات و سەرجەم بەشداربووان درێس و ژمارەی بەشداریکردنیان وەرگرت.
ژمارەی بەشداربووان تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار بەشداربووی تێپەڕاندووە، هەروەها ژمارەی بەشداربووانی بیانیش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
سەرتیپ فەریق، سەرپەرشتیاری لێژنەی هونەری ماراسۆنەکە لە لێدوانێکدا بە 964ی راگەیاند: “رێژەی بەشداربووان ئەمساڵ زۆر بەرزترە، هەروەها ئەوەی جێی دڵخۆشییە ئەمساڵ لە ئاستی 42 کیلۆمەتریدا زیاتر لە 100 کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە کە پێشتر ئەم رێژەیە نەبووە، بۆ دەستپێکی ماراسۆنەکەش ئێمە ئامادەین و هەموو شتێک بەبێ کەم و کوڕی ئامادەیە”.
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر سبەی هەینی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لەسەر سێ ئاستی جیاواز 42 کیلۆمەتری، راکردنی 12 کیلۆمەتری و راکردنی دوو کیلۆمەتری بەڕێوەدەچێت.