تانەی لە بڕیارەکە داوە

سوێد سەلوان مۆمیکا دەردەکات

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای کۆچی سوێد، بڕیاریدا بە لێسەندنەوەی مافی مانەوەی بەردەوام لە سەلوان مۆمیکا، ئەو هاوڵاتییە عێراقییەی کە چەند جارێک قورئانی سووتاند.

بەپێی بڕیارێکی دەزگای کۆچی سوێد، سەلوان مۆمیکا لەکاتی داواکاری مۆڵەتی نیشتەجێبووندا زانیاری هەڵەی پێشکەش بە سوێد کردووە و لەسەر ئەوە لە وڵاتەکە دەردەکرێت و “بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەڕانەوەی لێ قەدەغە دەکرێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.10.2023، ماڵپەڕی SVT سوێدی لە زاری جێسپەر تێنگرۆت، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە دەزگای کۆچی سوێد بڵاویکردەوە، بڕیارەکە بەو جۆرەیە کە ئیقامە و مۆڵەتی کارکردنی لە سەلوان مۆمیکا دەسەنرێتەوە و بەیاننامەی باری پەنابەری هەڵدەوەشێنرێتەوە و دواتر لە سوێد دەردەکرێت.

“پاساوەکان ئەوەیە کە وا حساب کراوە زانیاری نادروستی سەبارەت بە پێداویستییەکانی پاراستنی کەسێتی پێشکەش کردووە کاتێک داوای مۆڵەتی ئیقامەی لە سوێد کردووە”، تێنگرۆت وای وتووە.

دەزگای کۆچی سوذد باس لەوە دەکات کە مۆمیکا مۆڵەتی مانەوەی ماوەیەکی دیاریکراوی لە ماوەی 25.10.2023 تاوەکو 16.4.2024 پێدراوە.

لەبەرامبەردا، سەلوان مۆمیکا وتویەتی، “سوێد جێناهێڵم، لە سوێد دەژیم و دەمرم. دەزگای کۆچی سوێد هەڵەیەکی گەورەی کرد، گومانم هەیە پاڵنەری سیاسی شاراوە لە پشت ئەم بڕیارەوە هەبێت. من تانە دەدەم”.

حکومەتی هەرێم پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوێد هەڵپەسارد

حکومەتی هەرێم پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوێد هەڵپەسارد