رووداوەکانی غەزە هەموو دنیایان سەرقاڵکردووە
حەماس داوا دەکات رۆژانی هەینی و یەکشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان بکەن
+964
ژووری هەواڵ
حەماس داوا لە خەڵکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات رۆژانی هەینی و یەکشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان بکەن، بۆ ئەوەی دەروازەی رەفەح لە نێوان میسر و غەزەدا بکرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند، بە هۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە ئەو منداڵانەی کوژراون ژمارەیان گەیشتووەتە 2360 منداڵ و 5364 منداڵیش بریندار بوو.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە فەرمی دانی بەوەدا نا، شەڕەکەیان لە غەزە درێژخایەن دەبێت و وا بە ئاسانی تەواو نابێت، دەڵێت دان بە خۆداگرتنی دەوێت.
وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت دوودڵین لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە، بۆیە هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین بۆ پاراستنی هێزەکانمان و بەرژەوەندیمان.
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەیەکی روون و رەوانی لە ئێران کرد و وتی: ئێوە بەم شێوەیە بەردەوام بن لە پەلاماردانی هێزەکانمان، ئینجا وەڵامەکەی دەبینن.