گەیشتووەتە حەوت ملیۆن دۆلار

دەستپاکی: لە رێگەی ژمارەی جوانی ئۆتۆمبێلەوە پارە سپی دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوە لە مامەڵەکردن بە ژمارەی جوانی ئۆتۆمبێلەوە دەکات، “چونکە پارەی تێدا سپی دەکرێتەوە”.

بە پێی زانیاریی لیژنەکە، نرخی ژمارە یەکی بە‌غدا لە نێوان پێنج بۆ حەوت ملیۆن دۆلاردایە، لە ژمارە دوو تا 10 لە نێوان دوو بۆ پێنج ملیۆن دۆلاردایە و ژمارە تاکی پارێزگاکانی دیکەش لە دوو ملیۆن دۆلاردا مەمەڵەی پێوە دەکرێت. هەروەها ژمارە جوانەکانی دیکە تا نزیکەی ملیۆنێک دۆلار بەرزبوونەتەوە.

ئەحمەد تەها ئەلروبەیعی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمیی عێراقی راگەیاندووە، گومانی گەورە لە پشتی ئەو پارانەوە هەیە کە لە کڕین و فرۆشتنی ژمارەی ئۆتۆمبێلدا بەکاردەهێندرێت.

وتوشیەتی، “پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەو پارەیە بکەن و رێگری بکەن لە سپیکردنەوەی پارە”.

پێشتر بە مەبەستی رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە حکومەتی عێراقی لە بوارەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە، بەردی بەنرخ، هاوردەکردنی تایە و چەند بازرگانییەکی تر میکانیزمی نوێی کڕین و فرۆشتنی داناوە.

ساڵی 2025 ئۆتۆمبێلیش دەفڕێت

ساڵی 2025 ئۆتۆمبێلیش دەفڕێت