تازە هاوسەرەکانیش بچن

لە دوکان نەوت بە دوو قۆناغ دابەش دەکرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی قەزای دوکان بە خەڵکی دوکان و دەوروبەری وت، بە دوو قۆناغ نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتیان و دانیشتووانی سنوری قەزاکەدا دابەش دەکەن.

قایمقامیەتی قەزای دوکان لە بڵاوکراوەیەکدا، لە پێگە فەرمی خۆی وای وت، لە ھەریەک لە ناحیەکانی، (سورداش، خەلەکان، بنگرد و خدران) لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان، ئەمەش وەک قۆناغی یەکەم.

دابەشکردنی نەوت نرخەکەی لەبازاڕ هەرزان کردووە

دابەشکردنی نەوت نرخەکەی لەبازاڕ هەرزان کردووە

بە گوێرەی هەمان بڵاوکراوە بێت، لە قۆناغی دووەمدا لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی پرۆسەی نەوتی ماڵان دەکرێت، ھاوڵاتیان و دانیشتووانی ناوەندی قەزای دوکان و ناحیەی پیرەمەگروون دەگرێتەوە.

هەروەک داوای کردووە، ئەو خێزانانەی تازە پڕۆسەی ھاوسەرگیرییان ئەنجامداوە و مامەڵەی پسوڵەی نەوتییان کردووە و پسوڵەی نەوتییان بۆ گەڕاوەتەوە، دەتوانن لە دوای کاتژمێر 10:00ی رۆژی پێنجشەممە، سەردانی دیوانی قایمقامیەت، بەشی خۆراک بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی.