شەڕەکەی قەرەچوغ
فەرماندەیەكی پێشمەرگە گیانی بەخشی و یەكێكی دیکەش لە چاودێری چرە
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
فەرماندەی لیوای 18ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دوای ئەوەی رۆژی دووشەمەی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بریندار بوو، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو گیانی بەخشی.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو لەسەر وەرگرتنەوەی بنكە سەربازییەكانی چیای قەرەچوغ، شه‌ڕ و له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رپا بوو، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه، كه ناوی “س.ف”ـه، بریندار بوو، دوای ئه‌وه‌ی فیشەك بەر سەری كه‌وتبوو، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی گوازرایه‌وه نەخۆشخانەی cmc، به‌ڵام دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لەبەر سەختی برینەكەی گیانی بەخشی، هه‌روه‌ك راگەیاندنی نەخۆشخانەی cmc به 964ی راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بریندارێكی دیكه‌ی شه‌ڕه‌كه هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كه‌یانه، كه پله‌ی موقه‌ده‌می هه‌یه.
غازی سه‌عید، كه مامی ئه‌و موقه‌ده‌مه‌یه، به 964ی وت، “برینداره‌كه‌یان سێ په‌راسووی شكاوه و تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه، بۆیه لە چاودێریی چڕە و پزیشكه‌كان ناهێڵن كه‌س سه‌ردانی بكات”.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی له چیای قه‌ره‌چووخ له سنووری مه‌خمور، كه پێشتر هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ی تێدا بوو، شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق روویدا، له ئه‌نجامدا دوو پێشمەرگە گیانیان بەخشی و 11 پێشمەرگەش بریندار بوون، جگه له گیانله‌ده‌سی فه‌رمانده‌ی لیوای 18.
هه‌روه‌ها له ریزه‌كانی سوپای عێراقدا یه‌ك سه‌رباز گیانی له ده‌ست دا و چه‌نج بریندارێكیش هه‌بوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا