یارییەکانی هەفتەی یەکەم

تیروپشکی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان راکێشرا

+964
هێژا خەسرەو – هەولێر

لە هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و چەندین میوان و نوێنەرانی یانەکان، لە مەراسیمێکدا تیروپشکی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان راکێشرا.

له‌ تیروپشكه‌كه‌دا، كه‌ 964 تێیدا ئاماده‌بوو، یەکەم گەڕی خولەکە یاریی نێوان هەردوو یانەی هندرێن و پێشمەرگەی هەولێر لەخۆدەگرێت، كه‌ یاریی لووتكه‌ ده‌بێت لە یاریگه‌ی یانەی هندرێندا دەبێت.
هەروەها یانەی رانیە پێشوازی لە یانەی دەربەندیخان دەکات، زاخۆ لە یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی ئاکرێ دەکات، یانەی برایەتیش دەبێتە میوانی یانەی شەقڵاوە، سۆران رووبەڕووی شەقڵاوە دەبێتەوە و یانەی دهۆکیش بەرامبەر سەیدسادق یاریی دەکات.
هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا یانه‌ی هەولێر لە دەرەوەی یاریگه‌ی خۆیدا لەگەڵ چوارقوڕنە یاریی هەیە و دوایین یاریش لە نێوان ئارارات و سیروانی نوێدا دەبێت لە پیرمام.
تاریق عەبدولڕەحمان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کێشەیان نییە لە بەڕێوەبردنی خولەکە و ئەو چه‌ند رۆژه‌ی خوله‌كه‌ دواخرا، لەسەر داوای زۆربەی یانەکان بووە.
وتیشی، “بە هیوام ئەمساڵ خولێکی باش و بەهێز بەڕێوەببەین”.
یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بڕیار بوو لە رۆژی 25ـی ئەم مانگە دەستپێبکات، بەڵام لەسەر داوای زۆربەی یانەکان کاتەکە بۆ رۆژی یەکی مانگی داهاتوو گۆڕا.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

"خولی نایابی کوردستان دواناخرێت"