وێنەیەکی فۆتۆگرافی بۆ خێزانێكی شاره‌زوور خێرى دایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فۆتۆگرافه‌رێكی شاره‌زوور له‌ناو بازاڕێكی سنووره‌كه‌یدا فۆتۆى كه‌سێكی عاره‌بانچی ده‌گرێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌، هێنده‌ى پێنا‌چىێ ئه‌م وێنه‌ ده‌بێته‌ خێر و خۆشی بۆ خێزانێك و له‌جێی عاره‌بانه‌كه‌ى ماتۆڕێكى سێ تایه‌یان بۆ كڕا.

وێنه‌ى كاسبكاره‌كه‌ لەناو بازاڕی سیروانییەکانی قەزای شارەزوور گیراوه‌ و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هاوڵاتییەکى كاسبكار لەسەر عەرەبانەکەی دانیشتووه‌.

محسن محه‌مه‌دى فۆتۆگراف كه‌ وێنه‌ى ئه‌م كاسبكاره‌ى گرتووه‌ به‌964ـى وت، ئه‌و به‌رده‌وام دیمه‌ن و ژیانى رۆژانه‌ى كاسبكارانى سنوورى شاره‌زوور له‌رێگه‌ى زوومى كامێراكه‌ى ده‌گوازێته‌وه‌.

وتیشی “گرتنى وێنه‌ى ئه‌و كاسبكاره‌ به‌ رێكه‌وت بوو، به‌ڵام دواتر خێری بۆ دایه‌وه‌”.

محسن، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ له‌ سۆشیال میدیاى هه‌ڵه‌بجه‌، خێرخوازێك په‌یوه‌ندی كردووه‌ و ئه‌ركى كڕینى ماتۆڕێكی سێ تایه‌ى بۆ ئه‌و كاسبكاره‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا ماتۆڕه‌كه‌ بۆ ئه‌و كاسبكاره‌ كڕاوه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و خۆى سه‌ردانى ماڵى ئه‌و كاسبكاره‌ى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ كردووه‌ و دۆخى ژیانیان زۆر خراپه‌، ته‌نانه‌ت خێزان و منداڵێكى نه‌خۆشییان هه‌یه‌ و خۆیشی به‌هۆى كاسبییه‌وه‌ له‌ ئه‌ژنۆ كه‌وتووه‌.

له‌ شاره‌زوور و زه‌ڕایه‌ن پێشبڕكێ بۆ سه‌وزترین ماڵ ...

له‌ شاره‌زوور و زه‌ڕایه‌ن پێشبڕكێ بۆ سه‌وزترین ماڵ ده‌كرێت

شارەوانی شارەزوور هۆشداریى ده‌داته‌ ئاژه‌ڵداره‌كان...

شارەوانی شارەزوور هۆشداریى ده‌داته‌ ئاژه‌ڵداره‌كانى سنووره‌كه‌ى