دوو له برینداره‌كانى رووداوه‌كه‌ى عه‌ربه‌ت خه‌ڵكى دهۆكن و سێیه‌مشیان ده‌ربه‌ندیخان
964+
رێژوان مامه – سلێمانى
به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى عه‌ره‌به‌ته‌وه، سێ له برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته به‌شی سووتاوى نه‌خۆشخانه‌ى ئێمه‌رجنسی سلێمانى، كه رێژه‌ى سووتاوه دوو له برینداره‌كان سه‌رووى 90% ـه.
ئازاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێرى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، بۆ 964 ئاشكراى كرد، ئه‌و سێ برینداره‌ى گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دووانیان خه‌ڵكى دهۆك و سێیه‌میشیان خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانه.
وتیشی “رێژه‌ى سووتاوى دوو كه‌سه‌كه‌ى دهۆك سه‌رووى 90% و ئه‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش 15% یه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن