"خواردنی ماڵی خەڵکە بەبێ بەرامبەر"
لیژنەی فەتوا بۆ پارێزەران: ئەگەر بریکارەکەت دۆڕا حەرامە پارەی لێوەربگری
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی فەتوا لە هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی پارەی بریکارنامەی پارێزەرانی حەرامکرد، ئەگەر هاتوو وه‌رگرتنی كرێی ماندوبوونی پارێزه‌رایه‌تی له كه‌سێک بوو كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه.
لیژنەی فەتوا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 24.10.2023 لە وەڵام و داوکاراری کۆمەڵێک پارێزەر کە پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كردبوو سه‌باره‌ت به “(حوكمی وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه)، كه دادگا بڕیار ده‌دات ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه حەرامە یان نا؟”.
لیژنەی فەتوا دەڵێت، دوای گەڕانەوە بۆ به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت، “ئه‌نجومه‌ن به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیان وابوو كه وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه، حه‌رامه و پێویسته پارێزه‌ران وه‌رینه‌گرن با دادگاش دیاری بكات و پێی بدات، وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر رێكاره ئیدارییه‌كان وه‌ریشیان گرت پێویسته بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نی، ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و پارێزه‌ره براوه‌یه مافی ماندوبوونی خۆی به ته‌واوی له بریكار بۆ كراوه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێت”.
لیژنەی فەتوا: سوێندخواردن بە قورئان لە ریکلامدا شەرعی نییە
هۆکاری رەتکردنەوە و بەحەرام وەرگرتنی ئەو پارەیە بە لای لیژنەی فەتواوە ئاوا پێناسەکراوە، “وه‌رگرتنی ئه‌و كرێیه یان ئه‌و پاره زیاده‌یه له‌به‌رامبه‌ر هیچ كارێك نییه و له هیچ بابێكی شه‌رعی جێگه‌ی نابێته‌وه، بۆیه ده‌چێته خانه خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر”.
لیژنەکە ئەوەشی وتووە، لامان ئاشكرایه كه كاری پارێزه‌ری كارێكی پیرۆز‌و دروسته و له فیقهی ئیسلامی‌دا ده‌چێته خانه‌ی بریكاری به كرێ، به به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، و كۆده‌نگی زانایان، ئه‌نجومه‌ن له فه‌توایه‌كی تایبه‌تدا له میانه‌ی دیاریكردنی داڕشته‌كانی كاری پارێزه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ی روون كردووه‌ته‌وه.
لیژنەکە داوای لە سه‌ندیكای پارێزه‌ران کردووە، كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره شه‌رعییه‌كان له‌و بابه‌ته‌دا، ئەوەشی وتووە، “ده‌ست خۆشیمان هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و پارێزه‌ره به‌ڕێزانه‌ی مه‌به‌ستیانه پابه‌ندبن به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌دوای پاره‌ی حه‌ڵاڵدا بگه‌ڕێن و دادپه‌روه‌ری بهێننه‌دی”.