هەفتەیەکی پێدەچێت
هێڵکاری بۆ شەقامی نێوان حاجیاوا و سەروچاوە دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
دووسایدی نێوان حاجیاوا و سەروچاوە هێڵکاری بۆ دەکرێت و ئێستا شەقامەکە لە قۆناغی دیاریکردنی شوێنی هێکارییەکاندایە.
کارەکە لە لایەن بەشی ئەندازەی بنکەی هاتوچۆی حاجیاواوە دەکرێت.
باوەڕ مەحمود، لێپرسراوی کارگێڕی بنکەی هاتوچۆی حاجیاوا بە 964ـی وت، درێژیی دووسایدەکە پێنج کیلۆمەترە و وا بڕیارە لە ماوەی هەفتەیەکدا کاری هێڵکارییەکەی تەواو بکرێت.
وتیشی، “ماوەیەک بوو داوامان کردبوو ئەو هێڵکارییە بکرێت و تازە رەزامەندییەکەی هاتووەتەوە و ئەو هێڵکارییە پێویستە بۆ ئەوەی دووسایدەکە مەرجەکانی سەلامەتیی هاتوچۆی هەبێت”.
بە پێی قسەی لێپرسراوی راگەیاندنی بنکەی هاتوچۆی حاجیاوا بێت، نۆژەنکردنەوەی هەندێ هێڵکاری ناوشاریان پێویستە و داوایان کردووە رەزامەندی بدرێت لەسەر نوێکردنەوەیان.
“ئەو دووسایدە فشاری زۆری لەسەرە و زۆر قەرەباڵغە و ئەو هێڵکارییە بۆ دووربوون لە رووداوەکانی هاتوچۆ زۆر پێویست بوو”، ئەوەش قسەی باوەڕ مەحمودە.