زیاتر لە 600 ئاگرکەوتنەوە هەبووە

لە کۆیە ئۆتۆمبێلێک سووتا

964+

پێشەوا محەمەد

بەرگریی شارستانی کۆیە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە وێنەی سووتانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدایان

داناوە و 964 لە بەدواداچوونێکیدا بۆی دەرکەوت رووداوەکە دوێنێ بووە نەک ئەمڕۆ.

ئۆتۆمبێلەکە لە بەردەم ماڵی خاوەنەکەیدا سووتاوە، کاتێک ئیشی پێکراوە بەجێهێڵدراوە و گڕی گرتووە و هیچ کەسێکیشی تێدا نەبووە.

عەمید عومەر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، “رووداوەکە دوێنێ بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانمان ئاگرەکەیان کۆنتڕؤڵ کردووە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە”.

وتیشی، “هۆکارەکەی بە دیاریکراوی نازاندرێت بەڵام ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مازدای ساڵی 1990 بووە و کۆن بووە”.

لەمساڵدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی کۆیە زیاتر لە 600 ئاگرکەوتنەوە هەبووە.

لە کۆیە ماڵێک لە سووتان رزگار کرا

لە کۆیە ماڵێک لە سووتان رزگار کرا