دیمه‌نێكی دروستكردنى پۆنده‌كه له گوندێكی ناحیه‌ى باسرمه... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه
یونیسێف پارەی داوە
له گوندێكی باسرمه بۆ ژیاندنه‌وه‌ى كانییه‌ك “پۆند”ێك دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پرۆژەی دروستکردنی پۆندێك لە گوندێكی سنوورى ناحیه‌ى باسرمه له جێبه‌جێكردندایه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، پۆنده‌كه بۆ ژیاندنه‌وه‌ى ئاوى كانییه‌كه‌یە.
كانى سه‌رتا، له گوندى شه‌كرۆكه‌ى سنوورى باسرمه نزیكه‌ى 15 ساڵه ئاوى وشككردووه، له كاتێكدا كانییه‌کە سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كىی ئاوى خواردنه‌وه‌ى ئه‌م گونده بووه.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه به 964ـى راگه‌یاند، نزیكه‌ى 60%ـى كاره‌كانى دروستكردنى ئه‌م پۆنده ئاوه ته‌واو كراوه و پێشبینیى ده‌كه‌ن له ماوه‌ى دوو تا سێ هه‌فته‌ى دیكه ته‌واو بكرێت.
وتیشی “رێكخراوى یونیسێف بودجه‌ى دروستكردنى ئه‌و پۆنده‌ى دابینكردووه و ئامانجیش لێى بوژاندنه‌وه‌ى ئاوى ژێرزه‌وییه، به تایبه‌تیش بۆ ژیاندنه‌وه‌ى ئاوى كانییه‌كی ئه‌م گونده”.