مێسی نوێی ده‌كاته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، رێککەوتنی نێوان لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی و كارگێڕیی پاریس سانجێرمانی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان ئاشکرا کرد.
گرێبەستی مێسی لەگه‌ڵ پاریس له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ته‌واو ده‌بێت، بەڵام پاریسییه‌كان سوورن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاوی كرده‌وه، مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان رێککەوتووە بۆ ئەوەی وه‌رزێكی دیكه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، ئەمە جگە لەوەی وەرزێکی دیكه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆی هه‌یه نوێی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه پشتڕاستی کردووەتەوە، گەڕانەوەی مێسی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا نزیكه له مه‌حاڵ، جگه له‌وه‌ی بارسا هێشتا هیچ ئۆفه‌رێكی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێسی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان، لە چەند بۆنەیەکدا پێش مۆندیال لەگەڵ خۆرخی مێسیی باوکی مێسی کۆبووەته‌وە، بۆ ئەوەی لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکەی لیۆ رێکبکەون.
هه‌ر بە گوێرەی سه‌رچاوه‌كه، مێسی خۆی لەگەڵ ناسر خلێفیی سەرۆکی یانەی سان جێرمان لە قەتەڕ کۆبووەته‌وە و هاوئاهەنگییەکی زۆر له نێوانیاندا هه‌بووه، کە وایکردووه مێسی رازیی بێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
لیۆ مێسی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین نازناوی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕی به‌ده‌ستهێنا.