شەش سەربازی سوپای عێراق بریندارن

راپۆرتێکی ئەمنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی شەڕەکەی چیای قەرەچوغ بڵاوکراوەتەوە

964+

فەهمی نەبی

راپۆرتێکی ئەمنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی ئەو شەڕەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبوو  بڵاوکراوەتەوە، ئەوە هاتووە، شەش سەربازی سوپای عێراق بریندارن و دووانیان برینیان سەختە.

بەپێی راگەیەندراوەکە شەڕەکە کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، لەنیوان هێزی پێشمەرگە و فیرقەی 14ی سوپای عێراق.

رووداونی شەڕەکە لەکاتێک بووە ئەو سێ خاڵەی لە چیای قەرەچوغ سوپای عێراق کۆنتڕۆڵی کردوون کە لە 19.10.2023 لەلایەن چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو بارەگایە کشاونەتەوە، لەلایەن هێزی پیشمەرگەوە داوایان لێکراوە چۆڵی بکەن، سوپای عێراق رەتیکردووەتەوە چۆڵی بکەن، بەو هۆیەوە دەمەقاڵێ دروستبووە و بووەتە شەڕە تەقە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، پیشمەرگەیەک گیانیلەدەستداوە و سێیان بریندارن و لە سوپای عێراق شەش سەرباز بریندارن و برینی دووانیان سەختە.

بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە وەستاوە، بەڵام بار گرژییەکان بەردەوامن.

لە چیای قەرەچوغ شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق درو...

لە چیای قەرەچوغ شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبوو