بانکە بازرگانییەکانی هەرێم کەم دەکرێنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە دوای کردنەوەی بانکی نیشتمان لە کوردستان، ژمارەی بانکە بازرگانییەکان کەم بکرێنەوە، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان دەڵێت چیتر ئەو ژمارە زۆرە پێویست نابێت.

لە هەرێمی کوردستان 94 بانکی بازرگانی بوونیان هەیە.

“دوای کردنەوەی بانکی نیشتمان چیتر پێویست بەو هەموو بانکە بازرگانییە ناکات و ژمارەیان کەم دەکرێنەوە و کارەکان لە رێگەی بانکی نیشتمانییەوە دەکرێن”، ئەوە قسەی مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانە بۆ 964.

دەشڵێت، “کاراکردنی هەژماری من یەکێکی دیکە دەبێت لە هۆکارەکانی کەمکردنەوەی بانکە بازرگانییەکان”.

بە پێی زانیارییەکانی 964، بانکی نیشتمان بەر لە سەری ساڵ لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق چەندین هاوبەشی دیکەی هەیە وەک بانکی رافیدەین، بانکی رەشید و بانکی TBI، کە هاوڵاتیان و موچەخۆرانی عێراقی بۆ کاروبارەکانیان سوودیان لێدەبینن، چاوەڕێ دەکرێت بانکی نیشتمانیش بچێتە ریزی ئەوانەوە.

رەنگە پێش سەری ساڵ هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی بانکی ...

رەنگە پێش سەری ساڵ هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی بانکی نیشتیمان