لە ئێرانەوە دەرگای بۆ کرایەوە

لە عەلوەکانی پێنجوێن نرخی تەماتە 300 دینار دابەزی

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رێگای هاوردەکردنی تەماتەی لە ئێرانەوە کردەوە، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی تەماتە لە پێنجوێن دانا و 200 تا 300 دینار لە نرخەکەی دابەزی.

ئەمڕۆ شەممە 21.10.2023 دوای ئەوەی بە نوسراوێک وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێگەی بە هەناردەی تەماتە دا لە ئێرانەوە، بەوەش جیاوازی نرخی تەماتە لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا زیاتر لە هەزار دینارە.

لەبارەی دابەزینی نرخی تەماتەوە، سۆران عومەر خاوەنی عەلوە لە قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، “بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ هاوردەی تەماتە نرخی بەتەواوی دابەزاندووە و هۆکاری بڕیارەکەشی گێڕایەوە بۆ نەمانی تەماتەی ناوخۆیی”.

دابەزینی نرخی تەماتە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا نرخی تەماتە لە قەزای پێنجوێن بە 700 دینار تاوەکوو هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.