لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس بریندار بوون

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 11:30 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە رێگای نێوان ئاغجەلەر – تەکیە هەشت کەس بریندار بوون و چواریان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

عەمید عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەلیکە و تاکسییەک روویداوە و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان چووەتە سایدی بەرامبەری.

وتیشی “لە ئۆتۆمبێلە مەلیکەکەدا چوار پێشمەرگە هەبوون و لە تاکسییەکەشدا دوو ژن و دوو منداڵ و هەموویان بریندارن”.

964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵەوە کرد و شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت “چوار لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون و چوار پێشمەرگەکەش برینەکانیان سووکە”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن