چۆپی ئەمجارەیان بە ویژدان دەگەڕێتەوە

+964

پەری ساڵح

خانمە گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح کلپێکی نوێ بەناوی “ویژدان” بڵاودەکاتەوە و کە باس لە عەشق و خۆشەویستی دەکات.

پێش پێنج مانگ چۆپی فەتاح کلیپی گەریانی بڵاوکردەوە بە زاراوەی کرمانجی،  وەزیر خالید بەڕێوبەری کارە هونەرییەکانی دەربارەی کلیپی نوێی بۆ 964 وتی “ئەم بەرهەمەی سۆزداریە و باس لە عەشق و خۆشەویستی دەکات و ناوی گۆرانیەکەش لە هۆنراوەکەوە وەرگیراوە”

گۆرانی “ویژدان” ئەمڕۆ 20.10.2023 لە چەناڵی یوتوبی چۆپی فەتاح بڵاوکرایەوە، ھۆنراوەکەی لەلایەن حەمە سەعید حەسەن نوسراوە، ئاوازی ئەم بەرھەمە مامۆستا بورھان موفتی دایناوە.

چۆپی فەتاح 40 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی کەرکوکە، خاوەنی چەندین بەرهەم و کلیپی نیشتمانی و سۆزداریە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە، هاوکات جگە لە هونەری گۆرانی وتن براندی تایبەت بە دیزاینی جلوبەرگی کوردی هەیە.

https://youtu.be/Vyz8OO8xnOg?si=cji4ImTVlEgnKAnB