لەبارەی هۆکارەکەی قسەی جیاواز دەوترێت

لە کەرکوک چوار کارمەندی وێب سایتێک دەستگیرکران

964+

ژووری هەواڵ

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە هێزێک هەڵدەکوتنە سەر نوسینگەی وێب سایتی “کەرکوک نیوز”، چوار کارمەندیان دەستگیرکرد، دەزگا ئەمنییەکان دەڵێن، هۆکارەکەی نەبوونی مۆڵەتی فەرمییە.

بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر شەشی ئێوارەی دوێنێ، هێزێکی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە گەڕەکی ئازادی کەرکوک چوار کارمەندیان لەو شوێنە دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو وێب سایتە بە 964ـی وت، “دەستگیرکردنی ئەو چوار کارمەندە پەیوەندی بە بڵاوکردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی هەبووە، بەڵام هێزی ئاسایش دەڵێن نەبوونی مۆڵەت هۆکارە، لەکاتێکدا پێشوتر دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وتویانە تا مۆڵەتتان دێتەوە کاری خۆتان بکەن”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، “کارمەندەکانیان لەلایەن ئەو هێزەوە لێیاندراوە”.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی نیشتیمانی بۆ 964 وتی، “هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کارمەندانە بۆ نەبوونی مۆڵەت دەگێڕێتەوە، هاوکات هەڕەشەی ئەلیکترۆنیان هەبووە”.

لە کەرکوک 10 کەس لە دوو رووداودا بریندار بوون

لە کەرکوک 10 کەس لە دوو رووداودا بریندار بوون