دیمەنی باڵەخانەیەک. وێنە: 964+
بەم هەینیە
کرێکارێک لەکاتی کارکردن دار بەر سەری کەوت و گیانیلەدەستدا
964+
فەهمی نەبی
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک دار بەربووەتەوە و بەر سەری کەوتووە، دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەژێر چاودێری چڕ گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە 964ی وت، “ئەو کرێکارەی هێنرایە نەخۆشخانەکەمان بەرەگەز هیندیە چارەسەری خێرا CPRی بۆ کرا، بەڵام گیانیلەدەستدا”.
بەپێی زانیاری نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر، ئەو کرێکارە تەمەنی 32 ساڵە و لەکاتی کاردا لەباڵەخانەیەک زامدار بووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست 964 کەوتووە، لەماوەی ئەمساڵدا ئەو 35-ەمین کرێکارە لەکاتی کاردا لە هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستدات.
پێشووتر سەڵاحەدین فەخرەدین، جێگری نەقیبی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان بۆ 964 وتبووی، ئەوان رێنماییان دەرکردووە بۆ سەلامەتی کرێکار و ئەو کەسانەی لە ناو پرۆژەکاندا کاردەکەن، بەڵام بەقسەیان ناکەن و لایەنی پەیوەندیداریش لیژنەکانیان ئەکتیڤ نین کە رووداوێک روودەدات ناچن بۆ لێکۆڵینەوە.