داوای زیاتر دەکەن

20 قەرەوێڵەی نەخۆش بۆ چەمچەماڵ دابین کرا

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمپانیای دانا غاز 20 قەرەوێڵەی نەخۆشی بۆ تەندروستیی چەمچەماڵ دابین کرد و بەرپرسێکی تەندروستیی شارەکەش دەڵێت، نەخۆشخانەکانیان وەک پێویست نین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.10.2023 ئەو قەرەوێڵانە رادەستی تەندروستیی چەمچەماڵ کراون و ئێستا لە نەخۆشخانەی د.شەهید پێشڕەو داندراون.

چەمچەماڵ خاوەنی دوو نەخۆشخانەی گشتییە ئەوانیش د.شەهید پێشڕەو و باسەڕەن.

“دانیشتوانی قەزاکە 250 هەزار کەسن و پێویستمان بە نەخۆشخانەیەکی 150 قەرەوێڵەییە بۆمان دروست بکرێت”، ئەوە قسەی شەریف رەحیم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵە بۆ 964.

وتیشی، “ئێستا نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە لایەن خێرخوازێکەوە دروست دەکرێت و نەخۆشخانەیەکی منداڵانیش لە جێبەجێکردندایە و بە تەواوبوونیان تەندروستیی شارەکەمان هەنگاوێک دەچێتە پێشەوە”.

قەزای چەمچەماڵ لە حەوت ناحیە و 317 گوند پێکدێت.

تەندروستی چەمچەماڵ دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەکڕێت

تەندروستی چەمچەماڵ دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەکڕێت