خاوەنەکەی دۆزاوەتەوە
سێ مانگە کارکردن لە پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون وەستاوە و به‌شداربووانیش ده‌ترسن
+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک هاوڵاتی لە بەردەم پڕۆژەی کاپیتۆڵ تاوەر، کە دەکەوێتە سەر شەقامی بەحرکە له هه‌ولێر گردبوونەوە، بەهۆی وەستانی کارکردن لە پڕۆژەکە و نادیاری له كاتی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه.
هێمن شەفیق، خاوەنی یەکێک لە یەکە نیشتەجێبووەکانی ئەو پڕۆژەیە بە 964ـی وت، کێشەکەیان ئەوەیە، لە مانگی سێی ئەمساڵەوە کارکردن لە پڕۆژەکە وەستاوە، ترسیان لە تەواونەکردنی پڕۆژەکە هەیە، نزیکەی 16 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیان کە شوقەیان کڕیوە دیار نییە، خاوەنی پڕۆژەکەش دیار نییە ”
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە 964ـی وت، “ئاگاداری ئەو بابەتەن، لە دەستەی وەبەرهێنان لیژنەیەک بۆ کێشەی پڕۆژەی کاپیتۆڵ تاوەر پێکهێنراوە و خاوەنی پڕۆژەکە دۆزراوەتەوە، دوای دیاریکردنی کات بۆی کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێدەکاتەوە.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش له هه‌ولێر به هه‌مان شێوه، بڕی 25 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانی برد و خاوه‌نه‌كه‌شی نادیاره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا