کەریم بنزێما بە جلی عەرەبی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
شەڕ و سیاسەت
“كه‌ریم بنزێما به‌كرێگیراوه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌سه‌ر پاڵیشتیكردن له غه‌زه، وه‌زیری پێشووی خێزان له فه‌ره‌نسا، كه ناوی نادین مۆرانۆیه، هێرشی توندی كرده سه‌ر كه‌ریم بنزێما و به به‌كرێگیراوی پڕوپاگه‌نده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ناوی برد.
مۆرانۆ بۆ سی نیوز و رادیۆی یه‌كی ئه‌وروپا قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، كه‌ریم بنزێما به‌ره‌ی خۆی هه‌ڵبژاردووه و هاوسۆزی بۆ خه‌ڵكی غه‌زه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئیسرائیل هیچی نه‌گوتووه.
بنزێما له تۆڕی ئێكس به پۆستێك هاوسۆزی بۆ خه‌ڵكی غه‌زه ده‌ربڕی و نزای پارێزراوی بۆ كردن.
هه‌ر نادین مۆرانۆ نا، به‌ڵكو جۆن مێسیحا، كه سیاسییه‌كی راستڕه‌وی توندڕه‌وه، ده‌ڵێت بنزێما ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز فه‌ره‌نسییه، ئه‌وه‌نده‌ی به كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامه‌وه په‌یوه‌سته، ئه‌وه‌نده به كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسییه‌وه په‌یوه‌ست نییه.
ساڵانێكی زۆره هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنزێما و ده‌گوترێت هه‌ر به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دوورخرایه‌وه.