"بەردەوام ئەو حاڵەتانە هەیە"
دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنوورى قه‌زاى هه‌ریر کەوتە خوارەوە
964+
ژوورى هه‌واڵ
دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی كرده‌وه، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی سنوورى قه‌زاى هه‌ریردا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، كه كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە 18.10.2023 کاتژمێر 12:18ـی پاشنیوەڕۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک گوندی باتاسی سەر بە قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە و، هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتەوە.
پێشتر، له كاتى بیسترانى ده‌نگێكى گه‌وره له سنووره ئه‌م قه‌زایه، 964 په‌یوه‌ندی به شێروان جەلال، قایمقامی هه‌ریر كرد و وتبووى، هیچ بۆردومانێک لە فڕۆکەخانەی هەریر نەبووە، تەنیا درۆنێک بووە لە دەرەوەی سنوری فرۆکەخانە تێکشکێنداروە و وتبووشی “بەردەوام ئەو حاڵەتانە هەیە”.
هه‌ر ئه‌وكات شایهدحاڵێكیش به 964ـى وت ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌رز بووه، به‌ڵام ئه‌ویش دڵنیا نه‌بووه كه ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر بووه یان له ده‌ره‌وه‌ى.
لای خۆیه‌وه سەرچاوەیەکی باڵا لە ئاسایشی هەولێر بە 964ـی راگەیاندبوو، كه هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانان لە شوێنی رووداوەکەن لە قەزای هەریر و لێکۆڵینەوە لەو رووداوەدەکەن.