"بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان"
کۆڵبەرێک کوژرا
964+
پێشەوا محەمەد
کۆڵبەرێکی شاری مەریوان لە نزیک سنووری گوندی دەرەوەران کوژراوە و رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بەرکەوتووە”.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە 18.10.2023 بڵاوی کردووەتەوە، رووداوەکە شەوی سێشەممە روویداوە.
کۆڵبەرەکە ناوی فەرید وەتەنی رەسوڵە و تەمەنی 43 ساڵە و باوکی سێ منداڵە.
راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەش داوە، چەند گوللـەیەک بە زیاد لە شوێنێکی جەستەیەوە بووە و “بنەماڵەکەیان ئەمڕۆ تەرمەکەیان بە خاک سپاردووە”.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوەکە، لەمساڵدا نزیکەی 20 کۆڵبەر “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون”.