ئایا رۆناڵدۆ له په‌یوه‌ندیكردن به نه‌سڕی سعوودی په‌شیمان بووه‌ته‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
خوشکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بارەی په‌یوه‌ندیكردنی براكه‌ی به یانەی نەسڕی سعوودی، پۆستێكی بڵاوكرده‌وه، كه گومان و مشتومڕی له باره‌ی چوونی یاریزانه‌كه بۆ یانه سعوودیه‌كه دروست كردووه.
زۆرێک لە میدیا جیهانییه‌كان له رۆژانی رابردوو هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی نزیك بووه‌ته‌وه و ته‌نیا واژووكردنی گرێبه‌ستی فه‌رمی ماوه.
ئێلما ئاڤێرۆ، خوشكی رۆناڵدۆ لە رێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنەیەکی رۆناڵدۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی “حیکایەتی کۆتایی ساڵ”، لەگەڵ زیادکردنی ئیمۆجییه‌كی گاڵتەجاڕانە، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوه سەبارەت بە نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ.
رۆناڵدۆ دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی ناوداری به‌ریتانی پێرس مۆرگان، گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به بنبه‌ست گه‌یشت و دواجار گرێیهستهكهی له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
كریستیانۆ له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕیش، كه هه‌فته‌ی رابردوو كۆتایی هات، له قۆناغی هه‌شتدا له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ماڵئاواییان كرد، دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵیك به هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دۆڕان.