نموونه‌ى هه‌نارێكی هه‌ڵه‌بجه كه به‌ڕێوه‌برایه‌تى گه‌شتوگوزار بڵاویكردووه‌ته‌وه... گرافیك: 964+
هەڵەبجە رۆژى فێستیڤاڵى هه‌نار و پاییز‌ى دیاریكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه رۆژى به‌ڕێوه‌چوونى فێستڤاڵى گەشتوکاڵی هه‌نار و پاییز‌ى شاره‌كه‌ى دیاری كرد و ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌رابردوودا هه‌شت فێستڤاڵى له‌م شێوه‌یه له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چووه‌و، و ئه‌مساڵ ده‌بێته نۆیه‌مین فێستڤاڵ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژانى 2و3و4ـى مانگى داهاتوو فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕەوه ده‌چێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە نمایش‌کردنی هەناری هەڵەبجە چەندین بەرهەمی ناوخۆیی و کاری دەستی ژنانی پارێزگای هەڵەبجە دەخرێتەڕوو.
ده‌شڵێت بۆ ئه‌مساڵ میوانێكى زۆریان لە ناوخۆ و ده‌ره‌وه و باڵیوز و کونسوڵی وڵاتانی جیهان بەشداردەبن.
داواشی له گه‌شتیاران كردووه له‌م سێ رۆژه‌ى فێستڤاڵه‌كه سه‌ردانى پارێزگاكه‌یان بكه‌ن، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن له بەرهەمە پاییزییەکانی هەڵەبجە و هەورامان.