لە فلکەی ناو بازاڕەوە دەستپێدەکات

شەقامەکەی سەر رووباری سیروان ساڵێکە کاری تێدا وەستاوە

964+

میلاد جەلال – کەلار

ئه‌و شەقامه‌ی له‌ بازاڕی کەلاره‌وه‌ بۆ سەر رووباری سیروان ده‌ڕوات، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کارکردن تێیدا وه‌ستاوه‌، شارەوانیش دەڵێت، بەم زووانە کارکردن تێیدا دەستپێدەکاتەوە.

بەشی یەکەمی شەقامەکە کارەکانی تەواو بووە، بەڵام ئەوەی کارەکانی راوەستاوە بەشی دووەمیه‌تی، كه‌ لە فلکەی ناو بازاڕەوە دەستپێدەکات و له‌ فلکەی نزیک رووباری سیروان كۆتایی دێت.

زۆنی دووەمی پرۆژەی سەر رووباری سیروان دەست بە کارەکانی...

زۆنی دووەمی پرۆژەی سەر رووباری سیروان دەست بە کارەکانی دەکات

درێژی شەقامەکە نزیکەی یه‌ك کیلۆمەترە، بەشێکی باڵەخانەکانی ھەردوو دیوی سەر شەقامەکە تەواوکراون و بەشێکیشیان نزیکن لە تەواوبوون، قۆناغی سێیەمی شەقامەکەش لە فلکەی نزیک رووباری سیروان تا سەر رووبارەکە، تا ئێستا ھیچ کارێکی تێدا نەکراوە.

دلێر حەسەن بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانیی کەلار بە 964ى وت، بەھۆی نەبوونی بودجە نەیانتوانیوە کارەکانی قۆناغی دووەمی شەقامەکە تەواو بکەن، بەڵام ده‌ڵێت “لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە و تەواو دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە فلکەی نزیک رووباری سیروان تا سەر رووبارەکە لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایە، کە پڕۆژەی مارینای سەر رووباری سیروان جێبەجێ دەکات، ئەو بەشەشی دەمێنێتەوە، واتە قۆناغی دووەمی شەقامەکە، کۆمپانیاکە بە خۆبەخشانە تەواوی دەکات.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رووباری سیروان بە پەنجەماسی تەنرا

رووباری سیروان بە پەنجەماسی تەنرا